2017-01-11

کوژرانی 2 ئەندامی کاریگەری داعش پشتڕاستکرایەوە لە هێرشێکدا لە سوریا

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

تیمێکی فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو ئەندامی کاریگەری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە هێرشێکدا لە کۆتایی هەفتەدا، بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا سێشەممە (10 کانونی دووەم) پشتڕاستیکردەوە.

بەرپرسەکەی بەرگری بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە دوو ئەندامی کاریگەری داعش کوژراون لە ئۆپەراسیۆنی دێرەزوردا، لەنێویاندا "ئەندامێکی باڵا" هەیە بەناوی ئەنەس عێراقی.

دوو کەسەکە لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژراون لە رێگەیەکی گشتی دورەدەستدا بە دوری نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە شاری دێرەزور، لە هێرشەێكدا کە لەلایەن فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرا ، بەرپرسەکە وتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha