کۆماندۆکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کە شەڕی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەن داویانه بەسەر گوندێکی ژێردەستی گروپەکەدا لە خۆرهەڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (9 کانونی دووەم) رایگەیاند.
روانگەی سوریی بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 25 چەکداری داعش لەو پهلاماره دوو کاتژمێرییەدا کوژران.
بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "نیوەڕۆی دوێنێ (یەکشەممە) چوار کۆپتەر لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی هەڵکوتانەسەرێکی کۆماندۆکانیان ئەنجامدا بۆ سەر گوندی کوبار لە خۆرئاوای پارێزگای دێرەزوور."
عەبدولڕەحمان وتی هێزەکانی هاوپەیمانان پاسێکیان کردە ئامانج کە 14 چەکداری داعشی هەڵگرتبوو.
ئەوان وێستگەیەکی ئاوی ژێردەستی داعشیشیان لە گوندەکەدا کردە ئامانج و لانیکەم 11 کەسیان لە گوللەبارانەکەدا کوشت.
فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێتییەکی عەرەبی-کوردییە، ههڵكوتانه سەر گوندەکەی پشتڕاستکردەوە، کە 40 کیلۆمەتر لە شاری دێرەزوورەوە دوورە.
وتیشی هێرشەکە، کە نیوەڕۆی یەکشەممە ئەنجامدرا، ئەو ئۆتۆمبیلانەی کردە ئامانج کە لە لایەن چەکدارانی باڵای داعشەوە لێدەخوڕدران و لە رەققەوە هاتبوون، ههندێكیان کوشتن و هەندێکی تریان دەستگیرکردن.