وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە 247 شانەی تیرۆرستی هەڵوەشێندراونەتەوە و 326 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویش پوچەڵکراونەتەوە لە 2016دا، بەگوێرەی راگەیەندراوێك کە دووشەممە (9 کانونی دووەم) بڵاوکرایەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا وتی: "تیمە تایبەتەکانی وەزارەت 6,738 بۆمبی دەستكرد، 146 بۆمبی لکێنراو، 147 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردۆتەوە و 2,940 تیرۆرستیان کوشتووە و 291 دیلیشیان ئازادکردووە."
راشیگەیاند کە سەرەڕای ئەمەش، 179 ئۆتۆمبێل و 161 پشتێنی بۆمبڕێژکراو دەستیان بەسەرداگیراوە.
راگەیەندراوەکە وتی: "هەوڵهكانی بەشی هەواڵگری وەزارەتەکە رۆڵی سەرەکی و کاریگەری بینیوە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر [لە بهرهنگاربوونهوهی تاوان دا] لە ڕێگەی بەدەستهێنان و هەڵسەنگاندنی زانیارییە هەواڵگرییەکانهوه."