هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق کۆتاییدێنن بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە بیابانی ئەنبار

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە بیابانی ئەنبار بە سەرکەوتنی گەورە کۆتاییهات، فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، هەینی (28 ئەیلول) رایگەیاند.

فەلاحی بە دیارونای وت: "ئەو هەڵمەتە سەربازیە، کە شەممەی رابردوو لە بیابانی ئەنبار و ناوچەکانی سەرسنووری سوریا دەستیپێکرد، بووە هۆی کوشتنی 39 تیرۆرست لە بیابانی رۆژئاوادا."

وتیشی: "چەند ئەندامێکی داواکراویش دەستگیرکران، 58 بۆمبی دەستکرد پوچەڵکرانەوە، 100 بۆمبی دەستکرد و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تێکشێنران."

هەروەها وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر چەك و ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری داعشدا.

فەلاحی وتی: "فرۆکە جەنگیەکانمان حەوت تونێلی نهێنی و کۆگای چەکی ژێرزەمینییان تێکشکاند." پشتڕاستیشی کردەوە كه‌ قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکان ئامانجەکانی بەدەستهێناوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500