2017-01-10

هێزەکانی عێراق لە موسڵ پێشڕەویی دەکەن، یاریدەدەرێکی بەغدادی دەکوژن

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ئێستادا کەمتر لە 30%ی خۆرهەڵاتی موسڵی بەدەستەوەیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جبوری سێشەممە (10 کانونی دووەم) وتی.

جبوری بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق چەندین ناوچەی دەوروبەری زانکۆی موسڵیان رزگارکردووە دوای چەندین شەڕی خوێناویی لەگەڵ داعش کە تیایاندا گروپەکە زیانی گەورەی بەرکەوت.

وتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ گرتنەوەی شارۆچکە مێژووییەکە، زانکۆی موسڵ و ناوچەی کۆشکە سەرۆکایەتییەکان. بەهیواین ئازادکردنیان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رابگەیەنین."

وەزارەتی بەرگری رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق لە موسڵ، دووشەممە، پێنج ئەندامی باڵای داعشیان کوشت، لەنێویاندا یاریدەدەرێکی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە رایگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان لە ناوچەی ئیسلاح زەراعی لە موسڵ ئەنجامدا، پێنج تیرۆرستیان کوشت."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "کوژراوەکان عەبدولواحید خزێر سایر جەوعان (ئەبو لوئەی)یان تێدابوو، یاریدەدەرێکی بەغدادییە، ئەحمەد خودێر سایر جەوعان، بەناو بەڕێوەبەری هاتوچۆی داعش، لەگەڵ عەبدولکەریم خزێر سایر جەوعان (ئەبو حەربی)، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ لە تەلەعفەر و مەحلەبییە."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێرشە ئاسمانییەکە، کە بەگوێرەی زانیاریی وردبوو، چەك و جبەخانەی سەربازیی داعشی تێکشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha