2016-08-26

هێزەکانی عێراق یاریدەدەرێکی ئەبوبەکر بەغدادی دەکوژن

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

بەدەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، لەنێویاندا یاریدەدەرێکی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی، کوژراون لە هێرشێکی ئاسمانی عێراقدا لە ئەنبار، وەزارەتی بەرگری رۆژی هەینی (26 ئاب) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی دابینیکردبوون، هێزی ئاسمانیی عێراق ئێوارەی پێنجشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئەنجامدا و چەند بنکەیەکی سەرەکیی داعشی کردە ئامانج، ئەبو حەمزە ئوزبەکی تێرۆریستیان کوشت کە یاریدەدەری سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوو".

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتەکە، ئوزبەکی سەرپەرشتی کاروباری چەکدارە بیانییەکانی گروپەکەی دەکرد.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە 50 چەکداری داعش، لە نەتەوەی جیاواز، لە هێرشە ئاسمانییەکەدا بۆسەر کامپەکەدا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha