هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق یاریدەدەرێکی بەغدادی دەکوژن

هێزەکانی عێراق سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆداڕێژراودا لە ناوچەی مەخیسە لە باکوری پارێزگای دیالە، وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (25 تەمموز) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە رۆژی شەممە هاشم نسەیف جاسم حەیالی کوشت کە یاریدەدەری سەرۆکی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوو. لە هێرشەکەشدا چەند یاریدەدەرێکی تریشی برینداربوون."

بەیاننامەکە وتیشی فیرقەی 5 ی پیادەی سوپا زانیارییان لەسەر شوێنی ئەو یاریدەدەرەی بەغدادی پێگەشت و ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500