هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بۆ گرتنەوەی رۆژئاوای ئەنبار

هێزەکانی عێراق کە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەجەنگن لە رۆژئاوای عێراق هەر دوو گوندی مەشەك و مەتبەجیان لە پارێزگای ئەنبار گرتەوە دوشەممە (9 کانونی دووەم)، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل مەحلاوی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق دوو گوندیان ئازادکرد دوای شەڕێکی سەخت و خێرا کە شەڕکەرانی داعشی ناچارکرد بکشێنەوە تەنیا لە دوای شەش کاتژمێر لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانماندا."

گرتنەوەی ئەم دوو گوندە، کە دەکەونە نێوان حەدیسە و عانەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش، "زۆر گرنگە چونکە هێزەکانمان وەك بنکە بەکاریاندێنن بۆ پێشڕەویکردن بۆ ئازادکردنی عانە و شارەکانی تر کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان."

بەگوێرەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، 52 توندڕەو کوژراون لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ گرتنەوەی عانە، راوە، و قاییم لە دەستی داعش لەچەند رۆژی رابردودا.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کە بە هەماهەنگی لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزی ئاسمانی عێراق و خانەی هەواڵگیری هەڵۆکانی وەزارەتی ناوخۆ هێرشی ئاسمانی دروستیان دەستپێکرد لە 5-6 کانونی دووەمدا بۆ بەئامانجگرتنی پاشماوەکانی داعش لە حەدیسە.

راگەیەندراوەکە وتی: "هێرشێکی ئاسمانی لەنزیك حەدیسە پێگەیەکی تاکتیکی داعشی کردە ئامانج -- حەشارگەیەك کە لەلایەن خۆکوژەکانەوە بەکاردەهات -- کە نۆ کەسی کوشت ... لەگەڵ سەرکردەکەیان بەناوی ئەبو دوعا جەزراوی."

راگەیەندراوەکە وتی: "هێرشێکی تری ئاسمانی ئەنجامدراوە لە گەڕەکی شیشانی راوە، کەبووە هۆی کوژرانی 20 ئەندامی داعش."

وتیشی: "یەکێك لە ئەندامە هەرە باڵاکانی داعش کە لەو هێرشەدا کوژرا ئەبو تەڵحە ئۆزبەکستانی بوو."

هێرشێکی ئاسمانی لە گەڕەکی تیوانی قاییم کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی دەستی کردە ئامانج -- کە بە کارگەی ئەبو موسعەب زەرقاوی ناسرابوو -- و بووە هۆی کوژرانی هەشت ئەندامی داعش.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یەکێك لە کوژراوان ئەندامێکی باڵای داعش بوو بەناوی موراد سەباح عەواد فەعوری ئەبو سلێمان عێراقی.

هەروەها رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکە خانویەکی حەوانەوەی کردۆتە ئامانج کە بەشێك بوو لە "ویلایەتی بەناو فورات و بەغدا" لە قاییم و بووە هۆی کوژرانی 15 تیرۆرستی داعش و برینداربونی دوو ئەندامی تر.

وتیشی: "یەکێك لە ئەندامە هەرە باڵاکان بەناوی عومەر حەمیدی کوژراوە کە بە ئەبو عەزام ناسرابوو و سەرپەرشتی تەواوی خانوەکەی دەکرد."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500