هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئەنبار چەندین ئەندامی داعش دەکوژن

هێزی ئاسمانی عێراق چەند هێرشێکی ئاسمانیی ئەنجامدا بۆسەر پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەنزیك سنوری سوریا، کە بووە هۆی کوژرانی چەندین چەکدار، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (10 ئایار) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "خانەی هەڵۆکانی هەواڵگری، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، 11 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا لە عانە و چواریش لە قائیم."

بەگوێرەی بەیاننامەکە هێرشە ئاسمانیەکان 47 چەکداریان لە عانە و 53 چەکداریان لە قائیم کوشت.

بەیاننامەکە راشیگەیاند کارگەکانی دروستکردنی بۆمب و موشەك و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تێکشێنران لە هێرشە ئاسمانیەکاندا لەگەڵ شوێنێك کە بەکاردەهات بۆ هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەو ناوچانەی پێیاندەڵێن "خانوی حەوانەوەی خۆکوژەكان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500