هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق چاوی لە گرتنەوەی خۆرهەڵاتی موسڵە لە چەند رۆژێکی کەمدا

هێزەکانی عێراق خۆرهەڵاتی موسڵ لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەگرنەوە لە چەند رۆژێکی کەمدا، فەرماندەیەکی باڵا دووشەممە (9 کانونی دووەم) رایگەیاند، دوای ئەوەی چەکدارەکانی بۆ یەکەم جار گەیشتنە سەر رووباری دیجلە لەناو شارەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

فەریق روکن عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی باڵای هێزی تایبەتی ئاژانسی دژە-تیرۆری عیراق وتی خۆرهەڵاتی موسڵ لە چەند "رۆژێکی کەمدا، بە پشتیوانی خودا" دەگیرێتەوە.

وتەکانی ئەسەدی دوای ئەوە هاتن کە بەرپرسان وتیان هێزەکانی عێراق لە موسڵدا گەیشتوونەتە خۆرهەڵاتی پردێك لەسەر رووباری دیجلە، کە شارەکە دەکات بە دووبەشەوە، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

ئەو فەریقە وتی کە "یەکەکانمان ... نزیکن لە گەمارۆدانی زانکۆی موسڵەوە"، کە بینا فراوانەکەی دەکەوێتە خۆرهەڵاتی دیجلەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق ئەمیر ئەمیر رەشید یارەڵا بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق گەیشتنە رووباری دیجلە دوای ئازادکردنی چوار گەڕەك لە رۆژێکدا.

وتی: "هێزەکانی سوپا و دژە-تیرۆر گەیشتنە پردی چوارەم لەسەر رووباری دیجلە لە لای باشوری خۆرهەڵات دوای ئازادکردنی گەڕەکەکانی فورقان، وەحدە، سەنعا و مەزاریع لە رۆژێکدا، واتە یەکشەممە."

وتی: "داعش زیانی گەورەی بەرکەوتوە لەم رووبەڕووبوونەوانەدا، لەنێویاندا کوژران یان برینداربوونی زیاتر لە 170 تیرۆریست."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500