هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق: تائێستا 45 گەڕەکی موسڵ رزگارکراون

سوپای عێراق و ئاژانسی دژە-تیرۆر تائێستا 45 گەڕەکی خۆرهەڵاتی موسڵیان رزگارکردووە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە 17ی تشرینی یەکەمدا، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێرق هەینیی (6 کانونی دووەم) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری ئاژانسی دژە-تیرۆر فەریق تالیب شەغاتی وتی: "چل و پێنج گەڕەکی لای چەپی موسڵ رزگارکراون و هیچی وا نەماوە هێزەکانمان بگەنە رووباری دیجلە."

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "براکانتان لە هێزە سەربازییەکان بەردەوامن لە لێدانی بنکە و گردبوونەوەکانی داعش بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی."

شەغاتی وتی: "لە ئێستادا، ئۆپەراسیۆنەکان لە گەڕەکەکاندا بەردەوامن کە بە قەڵای پتەوی داعش دادەنرێن، بەمزوانەش رزگارکردنیان رادەگەیەنین."

وتیشی: "لە کاتی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا خەمیی یەکەممان ئازادکردنی هاوڵاتیان و پاراستنی ژێرخانی موسڵە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500