هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەچنە ناو دوا بنکەی داعش لە خۆرهەڵاتی موسڵ

هێزەکانی عێراق چوونە ناو دوایین گەڕەکی خۆرهەڵاتی موسڵ کە هێشتا لەژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دایە و بەشێکیان لێ رزگارکردووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سێشەممە (24 کانونی دووەم) رایگەیاند.

هێزەكانی فیدراڵی دووشەممە چوونە ناو ره‌شیدییەوە، كه‌ ناوچەیەكه‌ لە ئەوپەڕی باکوور و رۆخی خۆرهەڵاتی [دیجلە] لە موسڵ.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر ره‌شید یارەڵڵا بە دیارونای وت: "لەئێستادا هێزەکانمان لە پێکدادانی خوێناوییدان لە ره‌شیدییە، دوایین بنکەی داعش نزیكی رووباری دیجلە."

وتی: "لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ئازادکردنی بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ بە فەرمی رادەگەیەنین."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند دووشەممە، داعش مەدەنییەکانی لە ماڵوحاڵی خۆیان دەرکرد لەسەر رۆخی خۆرئاوای رووباری دیجلە، کە ئاشکرایە بۆ خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی هێرشی رووبار-بڕە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە.

دانیشتوویەکی مەیادین، گەڕەکێكی بەشی خۆرئاوای شارەکە، وتی: "گروپەکە به‌ زۆر له‌ ماڵەکانمان ده‌ریانكردین... بێ ئەوەی رێگەمان بدەن شتومەکەکانمان بهێنین."

ئەو کەسە، کە بە مەرجی ناونەهێنان قسەیکرد لە ترسی تۆڵەکردنەوە لەلایەن چەکدارانی داعش کە حوکمی گەڕەکەکەی دەکەن، وتی: "گروپه‌كه‌ پێگەی چەکەکانی دیاریکرد و نیشانگری لەسەر سەربانەکان و لە پەنجەرەکاندا جێگیرکرد."

وتی: "ئێمە ناچاربووین کە ناوچەکە جێبهێڵین چونکە دەبێتە مەیدانی شەڕ بۆیە گواستمانەوە لای خزمه‌كانمان لە بەشەکانی دیکەی شارەکە."

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە هۆشدارییدا کە سێ چارەکی ئەو مەدەنییانەی لە خۆرئاوای موسڵ دەژین لە "مەترسییەکی یەکجار گەورەدان".

رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لیز گراند لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەهیواین هەموو شتێك بکرێت بۆ پاراستنی ئەو سەدان هەزار کەسەی کە لەوبەری رووبارەکەن لە خۆرئاوا."

وتی: "ئێمە دەزانین ئەوان لە مەترسییەکی یەکجار گەورەدان و ترسمان لە ژیانیان هەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500