ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رۆژی دووشه‌ممه (19 كانونی یه‌كه‌م) ده‌نگی دا بۆ به‌خێرایی ناردنی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ حه‌له‌ب بۆ چاودێریكردنی گواستنه‌وه‌كان و راپۆرتدان له چاره‌نوسی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی له‌م شاره گه‌مارۆدراوه‌ی سوریادا ماونه‌ته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه رێككه‌وت كه فه‌ڕه‌نسا دایڕشتبوو كه نیشانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كبوونه له‌ماوه‌ی چه‌ندین مانگدا له‌نێوان زلهێزه‌كانی دونیادا كه ناكۆكبوون له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنه ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی "چاودێرییه‌كی شیاوی بێلایه‌نانه‌ی راسته‌وخۆی گواستنه‌وه‌كانی خه‌ڵك له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه‌وه".
ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون، هه‌نگاوی خێرا بنێت بۆ رێگادان به چاودێره‌كان بۆ چاودێریكردنی "سه‌لامه‌تیی مه‌ده‌نیه‌كان" و راوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌رباره‌ی گۆڕانكاریه‌كان.
باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا دێلاتر، به رۆژنامه‌وانانی وت: "ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌تایه. یه‌كجار زۆر ئاگادار ده‌بین، بێئه‌ندازه وریا."
هه‌زاران سوری حه‌له‌بی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنیان به‌جێهێشت رۆژی دووشه‌ممه له‌ژێرسایه‌ی رێككه‌وتنێكی ئاڵۆز له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه كه رێگای دا به ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی رژێم به‌سه‌ر شاره وێرانهکەدا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیپێكرده‌وه به گواستنه‌وه‌ی 5,000 كه‌س له 75 پاسدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌له‌ب، كۆمیته‌ی خاچی سوری نێوده‌ڵه‌تی رایگه‌یاند.
ئه‌مه یه‌كه‌م وه‌جبه بوو له رۆژی هه‌ینییه‌وه كاتێك حكومه‌ت گواستنه‌وه‌كانی راگرت.