به‌رپرسی باڵای په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، دووشه‌ممه (29 تشرینی یه‌كه‌م) داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد بۆ به‌رده‌وامیپێدانی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به مه‌ده‌نییه‌كان له سوریا له‌سه‌ر سنوور و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، سه‌رباری زیادبوونی ناڕه‌زایی روسیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، مارك لۆوكۆك، وتی هاوكارییه خۆراكییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 750,000 كه‌س له مانگێكدا، له سوریای به شه‌ڕ وێرانبوو.
وتی: "به‌رده‌وامیپێدانی دابنیكردنی هاوكارییه‌كان و پشتگیریكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن زۆر گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تییه."
ناوبراو داوای نوێكردنه‌وه‌ی 12 مانگی كرد بۆ پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه رێگه‌ده‌دات به به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كان و پێداگریشی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی"ئه‌مه گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری هه‌یه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 2014 بێ هیچ رێگرییه‌ك په‌سه‌ندكرا، پڕۆژه بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ نوێكردنه‌وه‌ی میكانیزمی هاوكارییه‌كان ساڵی رابردوو په‌سه‌ندكرا ته‌نها به 12 به‌رامبه‌ر 3 ده‌نگ، كه روسیا و چین و بۆلیڤیا دژی وه‌ستانه‌وه. ئه‌م رێگه‌پێدانه 10 كانوونی دووه‌می 2019 به‌سه‌رده‌چێت.