هه‌واڵه‌كانی عێراق

فینلەندا دوو برا دادگایی دەکات لەسەر رەشەکوژی لە عێراق

دوو برای دوانەی عێراقی چونە بەردەم دادگا سێشەممە (13 کانونی یەکەم) لە فینلەندا بە هۆی بەشداریان لە رەشەکوژیەكەی 2014 کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1,700 کەسی بێچەك لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو جوتە برا 24 ساڵە، کە وەك پەنابەر هاتبوونە فینلەندا لە مانگی ئەیلولی 2015 و دوای چەند مانگێك دەستگیرکران، ئەو تۆمەتەیان رەتکردۆتەوە کە خراوەتە پاڵیان.

دادگاییەکە رۆژی سێشەممە بە رێکارە یاساییەکان دەستیپێکرد و تۆمەتبارەکان لە ژوری دادگاییەکە نەبوون.

دادگاییەکە پێدەچێت سزای زیندانیی هەتا هەتایی بەسەر ئەو دوو برایەدا بسەپێنێت بۆ ئەو رۆڵەی گێڕاویانە لە کوشتارگەی ئەو میلیشیا شیعە بێچەکانەی دەستگیرکران لە دەرەوەی بنکەی سەربازی سپایکەر لە تکریت.

بروا وایە کە یەکێك لە دوو براکە لە ڤیدیۆیەکی پروپاگەندەدا دەردەکەوێت کە دواتر لەلایەن داعشەوە بڵاوکرایەوە، کە لانیکەم 11 بەندکراو دەکوژێت کە بەزۆر لە چاڵێکدا لەسەر زەوی ریزکراون تا بکوژرێن.

جێگری داواکاری گشتی فینلەندا، رایژە تۆیڤیانێن، رایگەیاند کە تۆمەتی کوشتن دراوەتە پاڵ دوانەکە بۆ گێرانی رۆڵێکی چالاك لە کوشتارگەکەدابە گشتی، بۆ گرتن و گواستنەوەی قوربانیەکان، کە لەو ماوەیەدا دەیانزانی کە ئەمانە بۆ کوشتن دەبرێن.

دووانەکە هەروەها تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بە کوشتنی ئەو سەربازە بێچەکانەی لە ژێر مەشقدابوون و هەروەها بە ئەنجامدانی "ئەو هێرشە نالەبارەی کە ئامانجی تیرۆستی" لە پشتبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500