هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە 2 ناوچەی نوێی موسڵ پێشڕەویی دەکەن

هێزەکانی عێراق شوێنی زیاتریان گرت لە گەڕەکە نوێیەکانی نیوەی خۆرهەڵاتی موسڵ، لەکاتێکدا فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامبوون لە بەئامانجگرتنی پێگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارەکەدا، سێشەممە (13 کانونی یەکەم)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق پێشڕەوییان کردووە بەرەو گەڕەکەکانی مەعاریز و مەزاریع، لە خۆرهەڵات و باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، شەڕی خوێناوییش دەکەن دژی داعش.

وتی هێزەکانی سوپا و ئاژانسی دژە-تیرۆر پێگەی خۆیان گرتووە لە چەند بەشێکی ئەم گەڕەکانە، وتیشی "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەوان بە وریاییەوە هەوڵدەدەن پێشڕەوی بکەن لەبەر سەلامەتی مەدەنییەکان".

وتی لە هەمانکاتدا، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەندین گرتبونەوەی داعشیان داوە، دەیان چەکداری گروپەکەیان کوشتووە و بریندارکردووە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دووشەممە رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی نەینەواوە لە موسڵ ئاوارەبوون گەیشتۆتە 103,000 کەس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500