هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان 9 گوند لە نزیکی موسڵ دەگرنەوە

هێزە هاوبەشەکانی عێراق نۆ گوندیان لە باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ لە دەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکرد بە پشتگیری هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی هەینی، 24 حوزەیران، رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق نەجمەدین کەریم جبوری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "چەندین رۆژە هێزەکانی عێراق لەشەڕدان لەگەڵ چەکدارانی داعش و ئەنجامی زۆر باشیان بەدەستهێناوە و زیانی قورسیان بە گروپەکە گەیاندووە."

جبوری وتی: "هێزەکانمان توانیویانە زیاتر لە 127 کیلۆمەتری دوجا و نۆ گوند لە باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ رزگاربکەن."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بەپێی پلانێك بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دوژمن و ئازادکردنی ئەو ناوچانەی دەستیان بەسەردا گرتووە." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتگیرییەکی گرنگی هێزە زەمینیەکانیان کردووە لە شەڕەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500