هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دوو گوند لە باشوری موسڵ لەدەست داعش رزگاردەکەن

رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) خانەی رۆژنامەوانیی وەزارەتیی بەرگریی عێراق رایگەیاند ئێوارەی سێشەممە (5 تەمموز) هێزە هاوبەشەکانی عێراق دوو گوندی باشوری موسڵیان لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە و زیانی زۆریان بەو گروپە گەیاند.

راگەیەندراوێك لە خانەی رۆژنامەوانییەوە وتی، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و یەکە سەربازییەکانی پشتگیریی، کە لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکران، بەتەواوەتی گوندەکانی ئەلبو واوی و دەرباس و ناوچەکانی دەوربەریان لە گوندی حاج، 90 کیلۆمەتر باشوری موسڵ، ئازادکردوە."

راگەیەندراوەکە وتیشی، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا, کە لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و هێزەکانی پشتگیریی زەمینییەوە پاڵپشتیی دەکرا، زیانی گیانیی و ماددی زۆر بەر داعش کەوت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500