هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 10,000 عێراقی ئاوارەبوون لەکاتێکدا هێزەکان بەرەو موسڵ دەکشێن

نزیکەی 12,000 عێراقی لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون لە 17 تشرینی یەکەمەوە، کە هێرشێك بۆ گرتنەوەی موسڵ لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیپێکرد، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران سێشەممە (27 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ژمارەی ئاوارەکان لەو گوندانەی نەینەواوە کە لەدەست داعش رزگارکراون گەیشتۆتە 11,735 کەس."

بەیاننامەکە رایگەیاند ئاوارەکان گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئاوارەکان لە هەولێر و دهۆك و سەلاحەدین کە لەوێ کۆمەکی خێرایان پێدەدرێت لەگەڵ شمەکی جۆراوخۆر.

بەگوێرەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هێزەکانی عێراق پێنجشەممە سێ گوندی دیکەیان لە دەوروبەری موسڵ رزگارکرد.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "سوپا زاویە و تەلخانەی گرتۆتەوە، ئێستاش تەنیا سێ کیلۆمەتر دوورە لە موسڵەوە."

وتیشی: "لەهەمانکاتدا، هێزەکانی پێشمەرگە گوندی فازلیەیان گرتەوە، کە لە رۆژهەڵاتی موسڵە."

هەروەها وتی:"فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە رێگەخۆشکردن بۆ نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم هێزە زەمینییەکانماندا. ئێستا پێگەکانی خۆمان بەهێزدەکەین لەو ناوچانەی گرتومانەتەوە."

جبوری وتی لە دەستپێکی هێرشی موسڵەوە زیاتر لە 800 چەکداری داعش کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500