هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوێکی چاودێری: داعش 15 شه‌ڕكه‌ری رژێمی سوریا دەکوژێت لە نزیك تەدمور

جەنگاوەرانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 15 سەربازی سوریا و جەنگاوەری هاوپەیمانی کوشت لە نزیك تەدمور رۆژی هەینی (9 کانونی یەکەم)، بەمەش زیانەکانی حکومەتی لە 24 کاتژمێری پێکدادانەکاندا گەیاندە لانیکەم 49 کەس، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە پێشڕەوی هێزەکانی داعش ئەوانی بۆ چوار کیلۆمەتر نزیكکردەوە لەو شارە بیابانیە، کە هێزەکانی حکومەت لە مانگی ئازار گرتبویانەوە دوای ئەوەی داعش زیانیکی زۆری گەیاند بە ئاسه‌واره‌ بەناوبانگ و دێرینەکەی.

چه‌كدارانی داعش دەستیانکرد بە چەند هێرشێك لەیەكکاتدا دژی چەند پێگەیەکی هێزەکانی حکومەت لە بیابانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حومس رۆژی پێنجشەممە، لەنێویاندا ناوچەکانی نزیك لە کێڵگەکانی نەوت و گازی مەهر و شاعر.

روانگەکە وتی داعش دەستی بەسەر خاڵه‌ پشکنینه‌كانی حکومەت و سایلۆ و گوندی جەزەڵدا گرتووە لە باکوری رۆژئاوای تەدمور، لە هێرشە بەردەوامەکەیدا.

سوپاش هێزی زیاتری ‌هێناوەتە ناوچەکە و هێرشی ئاسمانی دژی داعش ئەنجامداوه‌ بۆ گرتنەوەی ناوچە لەدەستچووەکە.

روانگەکە وتی هێزە میلیشیاکانیش زیانیان بەرکەوتووە هەرچەندە هیچ ئامارێکی دەستبەجێی لەبەردەستدا نەبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500