هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 26 سەربازی رژێمی سوریا لە حومس دەکوژێت: روانگە

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پێنجشەممە (8 کانونی یەکەم) لانیکەم 26 ئەندامی هێزەکانی رژێمی سوریایان کوشت لە هێرشێکدا بۆ سەر پێگەکانی رژێم لە پارێزگای حومس، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند داعش چەند هێرشێکی هاووادەی کردە سەر کێڵگەکانی نەوت و گازی ماهر و شەعر و چەند شوێنێکی دیکە لە بیابانی خۆرهەڵاتی حومس، کە تێیاندا پێکدادان هێشتا بەردەوامبوو.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "داعش توانی دەست بەسەر حەوت خاڵی پشکنین و پێگەی تردا بگرێت لە دەست هێزەکانی رژێم، کە ناچاربوون بکشێنەوە دوای پێکدادانی توند."

سەردەمێك داعش زۆربەی شارۆچکە گرنگەکانی حومسی بەدەستەوە بوو، بەڵام لە هەموو شوێنەکان دەرکرا لە بیابانی خۆرهەڵات نەبێت. لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەردەوام هێرش دەکاتە سەر پێگە دابڕاوەکانی رژێم لەم ناوچانە، لەگەڵ ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەژێردەستی رژێمدان.

هەندێك بەشی باکوری حومس بەدەست چەندین گروپی جیاوازی ئۆپۆزسیۆنەوەن، بەڵام رژێم تەواوی بەشەکانی دیکەی پارێزگاکەی بەدەستەوەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500