هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش لانیکەم 20 لە هێزەکانی رژێمی سوریا لەنزیك تەدمور دەکوژێت

هێرشەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دووشەممە (19 کانونی یەکەم) نزیك بە تەدمور لە ناوەندی سوریا لانیکەم 20 چەکداری رژێم و هاوپەیمانەکانی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند: "لانیکەم 20 لە چەکدارانی هێزەکانی رژێم و سەر بە رژێم لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر فڕۆکەخانی تەیفور لە پارێزگای حومس کوژران. دوو ئەفسەری پلەباڵای سوریا کوژران کاتێك کۆپتەرێکی رژێم نزیك بە فڕۆکەخانەکە خرایە خوارەوە."

بەرپرسی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی داعش "هێرشی یەك لەدوای یەك"ی بەکارهێنا بۆ هیلاککردنی هێزەکانی رژێم و پێکدادانیش بەردەوامبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500