هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان رێگا خۆکوژیەکانی داعش دەکەنە ئامانج لە موسڵ

هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان توانای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کەمکردۆتەوە لە سەرانسەری موسڵ بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی، جەنەڕاڵێکی سەربازی بەریتانیا چوارشەممە (20 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

کردەوە خۆکوژیەکان، بە تایبەتی ئەوانەی لە رێگەی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدەدرێن، بونەتە چەکێکی بەهێزی جەنگاوەرانی داعش وەك هەوڵێك بۆ راگرتنی هێزە عێراقیەکان کە پێشڕەویدەکەن بۆ گرتنەوەی دواین پێگەی بەهێزی داعش لە عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لیوا راپێرت جۆنس لە سوپای بەریتانیا کە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانە دژی داعش لە عێراق و سوریا، رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکان جەختیانکردۆتە سەر بڕینی ئەو رێگایانەی کە داعش بەکاریان دێنێت بۆ جموجۆڵکردن لە سەرانسەری موسڵ.

تا ئێستا، هێرشە ئاسمانیەکان چوار پردیان پەکخستووە لەو پێنج پردەی کە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ بەیەکەوەدەبەستێت، و چەندین چاڵی گەورەیان لەو رێگایانەدا دروستکردووە کە داعش بەکاریدەهێنا و هاتوچۆیان تێدا ئەستەم بووە.

جۆنس لە رێگەی پەیوەندیەکی ڤیدیۆیی لە بەغداوە بە رۆژنامەنوسانی پەنتاگۆنی وت: "مەبەستی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بارهەڵگرە بۆمبرێژکراوەکانە."

هەروەها وتی کە پردەکان لە سەرانسەری روباری دیجلە بە تەواوی تێکنەشکێنراون، بەڵکو بەشێکی پردەکان تێکشکاوە بۆ پەکخستنیان لە ئێستادا بەڵام بەگەرخستنەوەیان لە داهاتودا.

جۆنس وتی: "ئێمە لە سەرەتادا دەبینین کە رێژەی هێرشە خۆکوژیەکان کەمبۆتەوە،" و ئاماژەی بەوەدا وەك هۆکارێك بۆ "تێکشکاندنی پردەکان کە رێگا بۆ داعش سەخت دەکات بۆ گواستنەوەی جەنگاوەر و تەقەمەنی لە سەرانسەری روبارەکەدا."

هەروەها وتی کە عێراقیەکان دەڵێن کە لەوانەیە نزیکەی شەش مانگی پێبچێت بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، و رایگەیاند کە پلانەکان "بە گشتی ئەوەندەیان پێچووە کە بۆیان دانرابوو".

جۆنس وتی: "من هەستدەکەم کە دوژمن دەستدەکات بە بەرگریکردن. تۆ ناتوانی شارێکی گەورەی وەك موسڵ کە بە سەختی بەرگری لێدەکرێت بە خێرایی ئازادی بکەیت، و لەبەرئەمە پێویستە سەبرمان هەبێت."

فەرمادە جۆزێف ڤۆتێل کە سەرکردایەتی سەربازی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەکات بە جیا لە چالاکیەکی ناوەندێکی راوێژکاری لە واشنتۆن رایگەیاند کە شەڕی موسڵ لەوانەیە "چەند مانگێکی تر" بخایەنێت.

ڤۆتێل وتی کە شەڕەکە "بەگشتی بە گوێرەی بەرنامەکە" دەڕوات و هۆشداریشیدا لە سەختی شەڕەکە لەمەودوا.

جۆزێف بە دەزگای دەستپێشخەری سیاسەتی دەرەوەی راگەیاند کە داعش "ئێستا بە سەختی شەڕ دەکات، بەڵام دەبێت سەیری ئەو زیانانە بکەیت کە بەریان دەکەوێت."

"ئێمە پێشڕەوی دەکەین بە هەمان خێرایی هێزە هاوبەشەکانمان و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ئەم تەوژمە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێمە بەڵگەی راستیمان دەوێت کە راستی سەر ئەرزی واقع پیشانبدات. هیچ یەکسانییەك نیە لەنێوان هەردوو بەرەی جەنگەکە. بەگوێرەی ئەوەی دەیبینین، هێزەکانی عێراق ناجەنگن بۆ ئەوەی سەرکەون، بەڵام لە مردن رادەکەن، لەبەرئەوە دەکوژرێن. ئەگەر ئەم ژمارانە بەیەکەوە وەك یەك کەس بجەنگن، شەڕەکە کۆتایی دێت بەبێئەوەی ئەو هەموو سەربازە بکوژرێن. هەتا ئێستا، داعش براوەیە چونکە نیوەی هێرشبەرانی سوپای کوشتووە و تائێستا بە سەختی دەجەنگێت. بە لێکدانەوەکانتدا بچۆرەوە چونکە ئێوە دەجەنگن لەژێر فەرمانی بێباوەڕان لە ئەمریکا و بەریتانیا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌