رژێمی سوریا سوتێنگەیەکی دامەزراندووە لە گرتوخانەیەکی سەربازیدا بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی هەزاران بەندکراوی کوژراو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووشەممە (15 ئایار) رایگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێنەی سەتەلایتی بڵاوکردەوە و وتی ئهمانه راپۆرتەکانی کۆمەڵکوژی پشتڕاستدهكهنهوه لە گرتوخانەیەکی سوریادا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دیپلۆماتکاری باڵای ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ستیوارت جۆنس، وتی: "ئەمریکا بهفهرمی دهڵێت، چەندین جاریش رایگەیاندووە، کە ئێمە نیگەرانین بەو تاوانكارییانهی لەلایەن رژێمی سوریاوە ئەنجامدراون."
وێنەیەکی نوێی بڵاوکراوە، وێنەی سوتێنگهیهك كه رێی سەتەلایتێكی بازرگانیهوه گیراوه و مێژووەکەی دەگەڕێتوە بۆ کانونی دووەمی 2015، پیشانیدەدات چۆن دەتوێتەوە لەسەربانی بینایەكی تهنیشت بینای بنكهی سەربازیی سەیدنایە لە باکوری دیمەشق.
ئەمە، لەگەڵ وێنەیەکی پێشتر کە گوایا سیستمێكی هەواگۆڕکێی بههێز پیشاندەدات لە بیناکەدا، وادەردەکەوێت ئهو تۆمەتانه پشتڕاستبكاتهوه كه پێشتر رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وتویانه سەربازگەی سەیدنایە ناوهندێكی لەسێدارەدانە.
جۆنس وتی: "سهرهتای 2013، رژێمی سوریا بینایەکی گۆڕی لە بنكهی سەیدنایە بۆ كردنی به وهك ئێمە پێمانوایە سوتێنگەیەك" كه بونیاتنراوه له "هەوڵێكدا بۆ شاردنەوەی قهوارهی ئهو کۆمەڵکوژییانهی ئەنجامدەدرێن لە سەیدنایەدا".
وتیشی، لە سەیدنایە، سوریا نزیکەی 70 بەندکراو دهخزێنێته ئهو ژوورانەوه کە بۆ پێنج کەسن و ئاماژەشیدا بهوهی کە "بەگوێرەی سەرچاوەی جۆراوجۆر، رژێم بەرپرسیارە لە کوشتنی نزیکەی 50 بهندكراو رۆژانە لە سەیدنایە."
جۆنس ئامارێکی فەرمیی رانەگەیاند بۆ سەرجەمی ژمارەی کوژراوان، بەڵام ئاماژەیدا بە راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە دەڵێت لەنێوان 5,000 بۆ 11,000 کەس مردوون لە زیندانەکاندا لەنێوان 2011 بۆ 2015.
رژێمی سوریا سێشەممە تۆمەتەکانی رەتکردەوە و وتی "بەتەواوی بێبنەمان".