هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعش لانیکەم 20 عێراقی دەکوژێت لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەیەکی تیرۆرستی کە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە باشوری فەلوجە کردە ئامانج، بەرزبۆتەوە بۆ 20، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (18 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت خۆکوژێك ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە لە بۆنەیەکی هاوسەرگیریی دا، پێنجشەممە، لە عامریاتی فەلوجە، 20 کەسی کوشت، لەنێویاندا زاواکە و 46 کەسی دیکەی بریندارکرد.

هێرشەکە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گیرا.

مەعەن وتی: "ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ لە دۆخێکی هەستیاردان."

وتی: "هێرشەکە رەنگدانەوەی واقعی داعش و پێویستی بەردەوامی شەڕکردن لە دژی دەردەخات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500