هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێكی خۆکوژی لە رێستورانتێك سێ کەس دەکوژێت لە بێجی

دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە لە رێستورانتێك لە بێجی، سەڵاحەدین، سێشەممە (19 ئەیلول)، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، لە بەیاننامەیەکدا وتی هێرشەکە لە رێستورانتی قەڵعەی سەر رێگای سەرەکی نێوان تکریت و بێجی لە ناوچەی حەجاج سێ مەدەنی کوشت و 34 کەسی تریشی بریندارکرد.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکان خۆکوژی سێیەمیان لەدەرەوەی رێستورانتەکە کوشت."

راشیگەیاند: "پۆلیس یەکێك لە خۆکوژەکانی ناسیوەتەوە کە ئەندامێکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ە،" ئاماژەشی دا بەوەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500