هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی داعش هەڵوەشێنرایەوە لە رۆژهەڵاتی فەلوجە

شانەیەکی تێرۆریستیی پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵوەشێنرایەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە تایبەتەکانی عێراقدا لە رۆژهەڵاتی فەلوجە، وەزارەتی ناوخۆ پێنجشەممە (1 شوبات) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "لە هێرشێکدا کە ئەم بەیانیە ئەنجامدرا، هێزەکانی دژەتیرۆر شانەیەکی تیرۆریستییان هەڵوەشاندەوە لە کێڵگەیەکدا لە رۆژهەڵاتی فەلوجە کە [ئەندامانی داعش] وەك حەشارگە بەکاریاندەهێنا."

وتیشی: "شانەکە لە پێنج ئەندام پێکهاتبوو لەنێویاندا یەکێك کە چەند ساڵێك بوو داواکراوبوو."

مەعەن وتی گوندنشینانی ناوچەکە یارمەتیدەربوون لە ئاشکراکردنی حەشارگەکەدا و ئاماژەشیدا بەوەی کە چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریش دەستیان بەسەردا گیراوە لە شوێنەکەدا.

وتیشی: "لەنێو تیرۆریستاندا دوو ئەندام هەبوون کە کۆمەڵکوژیی قێزەونیان ئەنجامداوه‌ دژی مەدەنییان لە فەلوجە کاتێك شارەکەیان داگیرکرد چەند ساڵێکی کەم لەمەوبەر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500