هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا هێرشی سەر حەلەب چڕدەکاتەوە

هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بۆ چوارەم رۆژی یەك لەدوای یەك ناوچەی رۆژهەڵاتی حەلەبی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی کردە ئامانج هەینی (18 تشرینی دووەم) وەك بەشێك لە چڕبوونەوە هێرشی سەربازی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەرۆکی گروپی خۆبەخشی فریاگوزاری کڵاو سپیەکان لە ناوچەی ئەنساری ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن، نەجیب فەخوری، وتی: "من هەرگیز تۆپبارانی لەم شێوە قورسەم نەبیستووە."

فەخوری رایگەیاند کە "پێشتر داواکاریەکمان پێگەیشت بۆ یارمەتیدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك، بەڵام ناتوانین بچین چونکە موشەکەکان لەسەر شەقامەکان دەکەونە خوارەوە."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە بۆردومانەکە دوای ئەوە هات کە هێزە سەربازیەکانی رژێم هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ سەر گەڕەکی شێخ سەعید لە باشور، کە بۆ ماوەیەکی کورت چونە ناو گەڕەکەکە پێشئەوەی لە لایەن جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنەوە پاشەکشەیان پێبکرێت.

روانگەکە وتی کە جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن بە زویی وەڵامیانداوەتەوە بە هاویشتنی چەندین موشەك بۆ ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە شارەکەدا.

هەروەها رایگەیاند کە لانیکەم 65 کەس کوژراون لەوەتەی هێرشەکە دەستیپێکردۆتەوە رۆژی سێشەممە.

بەگوێرەی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە پارێزگاکەدا، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی رۆژی هەینی بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی چەند شار و شارۆچکەیەك لە ئیدلیب.

موشەكهاوێژەکانی رژێم هەروەها شارۆچکەی دومای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان کردە ئامانج لە رۆژ هەڵاتی دیمەشق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500