هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشی دەستوبرد ئەنجامدەدەن دژی داعش لە رۆژهەڵاتی موسڵ

هێزەکانی عێراق چوارشەممە (8 تشرینی دووەم) چەند هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ سەر بنکەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەرپرسێکی باڵای سەربازی عێراق رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "هێزەکانی ئێمە چەند هێرشێکی دەستوبردیان دژی هێڵەکانی بەرگری و بارەگاکانی داعش ئەنجامدا لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ.

جبوری وتی کە "چەندین ئەندامی داعش کوژراون و برینداربوون لە شەش هێرشدا بۆ سەر بنکەکانی داعش،" و رایگەیاند کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئێستا کۆنتڕۆڵی کەرمە، قودس، عەدەن، ئینتیسار، شەلالات، شەیما، ئەندەلوس، سادات باوزی و عەقوب دەکەن.

هەروەها رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق، بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێستا پێشڕەویدەکەن بەرەو گەڕەکی قادسییە لە سەر رێگای بەرەو ناوەڕاستی موسڵ.

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەران چوارشەممە رایگەیاند کە نزیکەی 42,000 کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە لەوەتی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ دەستیپێکردووە لە مانگی رابردوو.

رێکخراوەکە لە سایتی خۆی بۆ بەدواداچونی خەڵکی ئاوارە رایگەیاند کە 41,988 کەس "ئاوارە بوون لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەی موسڵ."

ئەمە ژمارەیەش 7,000 کەسی زیاترە لەو ئامارەی کە رێکخراوەکە رۆژێك پێشتر بڵاویکردەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500