2017-02-15

نەتەوە یەکگرتووەکان 'زۆر نیگەرانە' لە بارودۆخی رۆژئاوای موسڵ

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

بارودۆخی ژیان لە رۆژئاوای موسڵ، کە له‌وێ توندڕەوەکان خۆیان لەنێوان 750,000 مەدەنی عێراقیدا حەشارداوە، بەخێرایی بەرەو خراپی دەچێت و سەرچاوەی نیگەرانی گەورەیە، بەرپرسێکی باڵای کۆمەکبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (15 شوبات) وتی.

بەرپرسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لیزا گراندێ، بە رۆژنامەنوسانی وت: "ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تێکچوونی خێرای بارودۆخی رۆژئاوای موسڵ."

گراندێ لەمیانه‌ی سەردانه‌كه‌ی بۆ کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شام لە نێوان موسڵ و هەولێر وتی: "خێزانەکان لە زه‌حمه‌تی گەورەدان، نیوەی دوکانەکان داخراون."

هێزەکانی فیدڕاڵی عێراق نزیکەی بەتەواوی گەمارۆی موسڵیانداوە و مانگی رابردوو بەری رۆژهەڵاتیان گرتەوە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

ژمارەیەکی کەمتری خەڵك لەوەی چاوەڕوان دەکرا ماڵەکانیان بەجێهێشت کاتێك هێزە تایبەتەکانی عێراق هێرشیانکردە سەر رۆژهەڵاتی موسڵ سێ مانگ لەمەوبەر بەڵام گراندێ وتی کە رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان پلانیان بۆ ژمارەیەکی زۆرتری ئاوارە داناوە لە رۆژئاوای شارەکەدا.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 200,000 کەس ئاوارەبوون لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوه‌ بۆ گرتنەوەی دووەم گەورەترین شاری عێراق لە 17 تشرینی یەکەمەوە.

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاند کە 46,000 ئاوارە لەو کاتەوە گەڕاونەتە سەر ماڵەکانیان.

گراندێ لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ کەمپی حەسەن شام چوارشەممە وتی: "پێشبینی دەکەین کە لەوانەیە نزیکەی 250,000 مەدەنی رۆژئاوای موسڵ بەجێبهێڵن."

وتیشی کە ئێستا 20 کەمپی ئاوارە و بنکەی فریاگوزاری هەن لە دەوروبەری شارەکه‌دا و ئاماژەیدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی "پەلەیانه‌ له‌ دروستکردنی بنکەی نوێ لە باشوری موسڵ."

هاوكات، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوارشەممە بنکەیەکی داعشیان تێکشکاند لە گەڕەکی مەترانی رۆژئاوای موسڵ.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بە هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ هێزەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بنکەیەکی داعشیان تێکشکاند لە مەتران، کە بووە هۆی کوژرانی 20 تیرۆرست و برینداربوونی چەندینی تر."

جبوری وتیشی هێرشە ئاسمانیەکان بەشێکن لە دەستپێکی گەڕێك کە رێگە خۆشدەکات بۆ هێرشی زەمینی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha