هه‌واڵه‌كانی عێراق

گروپی مافەکانی مرۆڤ پەنا بۆ فەڕەنسا دەبەن سەبارەت بە ونبووەکانی سوریا

رژیمی سوریا رەنگە روبەڕوی یەکەم لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی جەنگ ببێتەوە دوای ئەوەی دوو گروپی مافەکانی مرۆڤ سکاڵایەکیان تۆمارکرد لە دادگایەکی تایبەتی فەڕەنسا سەبارەت بە ونبوونی دوو کەسی بەڕەگەز فەرەنسی-سوری، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سکاڵایەکیان تۆمارکرد لە لە بەشی تاوانەکانی جەنگ لە دادگای باڵای پاریس لە دژی کەسانێکی ناونەبراو .

ئەگەر دادگاکە کەیسەکە وەربگرێت ئەمە دەبێتە هۆی یەکەمین پێکهێنانی لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ کردارەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژیمی سوریا.

کەیسەکە سەبارەت بە نازم دەباغی 57 ساڵەو پاتریکی کوڕە 22 ساڵانەکەیەتی کە دەستگیرکرابوون لەلایەن ئەو ئەفسەرانەی کە خۆیان وەك ئەندامانی سیخوڕی هێزی ئاسمانی سوریا ناساندبوو.

دوای ئەوەی گیراوەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەیەکی سەربازی دیمەشق، ئەم دوانە هەرگیز نەبینرانەوە.

بەگوێرەی بنەماکانی دادوەریی جیهانیی، یەکەی تاوانەکانی جەنگ دەسەڵاتی پێدراوە کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان بکات لەهەر جێگەیەكی جیهان بن ئەگەر قوربانیەکان رەگەزنامەی فەڕەنسیان هەبێت یان تۆمەتبارەکان لەسەر خاکی فەڕەنسا بن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500