هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشێك ئەنجامدەدەن بۆ گرتنەوەی رێگەی حەدیسە-بێجی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (13 تشرینی یەکەم) رایگەیاند هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی رێگەی سەرەکیی کە حەدیسە لە خۆرئاوای ئەنبار بە بێجییەوە دەبەستێتەوە لە باکوری سەلاحەدین، لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای وت، "ئەمڕۆ فیرقەی 7ی سوپا، بە پاڵپشتیی هۆزەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ ئازادکردنی رێگەی بێجی-حەدیسەی 130-کیلۆمەتریی."

وتی داعش ناوچەی بیابانیی خۆرئاوای ئەنبار و باکوری سەلاحەدینی لەژێردەستدایە، بە ئاماژەکردن بەوەی، "ئۆپەراسیۆنەکە پێشڕەویی تۆماردەکات و داعش دەکشێتەوە".

مەحەلاوی وتی: "تێبینی ئەوەمان کردووە گروپەکە بۆ ماوەیەکی درێژ شەڕی هێزەکانمان ناکات و ئەندامانی بەخێرایی پاشەکشە دەکەن."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە مەبەستیەتی ئەو گوند و ناوچانەی دەکەونە سەر رێگەکە ئازادبکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500