هه‌واڵه‌كانی عێراق

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دورگەی خالیدیە دەستیپێکرد

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (19 ئاب) وتی هێزەکانی عێراق دەستیان کردوە بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی دورگەی خالیدیە، کە بریتیە لە پاککردنەوەی گەڕەك و گوندەکانی چواردەوەری لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوەندی دورگەی خالیدیەوە دەستیپێکردووە کە لە قۆناغی یەکەمدا بە تەواوەتی رزگارکرابوو."

وتیشی بە پێی زانیاریەکانیان نزیکەی 150 چەکداری داعش لە ناوچەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500