هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەك: 2016 کۆتایی داعش دەبێت لە ئەنبار

ساڵی 2016 دوا ساڵ دەبێت کە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) بتوانێت هیچ دەستکەوتێکی ناوچەیی لە پارێزگای ئەنباردا هەبێت، وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی رۆژی پێنجشەممە (4 ئاب) وتی.

مەحەلاوی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق لەمساڵدا فەلوجە، کەرمە، سەقڵاوییە، هیت، ئەزراقیە، روتبە و دوورگەی خالیدییەیان رزگارکرد، لەگەڵ 213 گوندی پچوك و گەورە لە پارێزگاکە، لەمەشدا خەڵکێکی زۆری عێراقی لە هەموو پێکهاتەکان بەخوێن قوربانییان داوە."

وتی: "داعش بە هەزاران چەکداری لەدەستداوە کە کوژراون یان برینداربوون، وێنەشیان لاوازبووە و ورەیان بەتەواوی کزبووە."

وتی ئامادەیی داعش ئێستا زیاتر لە بەشەکانی باکوری خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارە بەدرێژایی سنوری سوریا و " هێرشدەکەینە سەر ئەو ناوچانە تا کۆتایی بە بوونی داعش بهێنین لەم چەند مانگەی لەمساڵدا ماوە".

وتیشی: "کۆتایی 2016 دەبێتە کۆتایی داعش وەك هێزێکی دیار لە مەیدانەکەدا و دەگۆڕێت بۆ شانە و باندی پەرشوبڵاو کە لەناوبردنیان زۆر ئاسانتر دەبێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500