هه‌واڵه‌كانی عێراق

روسیا دوو کەشتی جەنگی رەوانەی دەریاری ناوەڕاست دەکاتەوە

روسیا رۆژی چوارشەممە (5 تشرینی یەکەم) وتی دووان لە کەشتیە جەنگیەکانی دەگەڕێنەوە بۆ پەیوەندیکردن بە هێزەکانیەوە لە دەریای ناوەڕاست لەگەڵ چڕبوونەوەی لەناکاوی گرژیەکانی لەگەڵ ئەمریکا لەسەر سوریا.

ئەم راگەیاندنە رۆژێك دوای ئەوە دێت کە مۆسکۆ وتی سیستمێکی موشەکیی بەرگری هەوایی S-300 ی رەوانەکردووە بۆ بنکە دەریاییەکەی لە تارتوس لە سوریا.

ئەو دوو کەشتیە جەنگیە لەجۆری بویان -- بەناوی زێلیۆنی دۆڵ و سێرپوخۆڤ -- گەڕانەوە بۆ دەریای ناوەڕاست دوای ئەوەی لەوەپێشیش بەرەو کەنارەکانی سوریا جوڵابوون و هێرشی موشەکییان کردبووە سەر هەندێك جێگا لەو وڵاتە لە 19 ئابدا.

وتەبێژی کەشتیە جەنگیەکانی روسیا لە دەریای رەش بە ئاژانسەکانی هەواڵی روسیای وت کە کەشتیەکان رۆژی سێشەممە بەندەری سەرەکیی خۆیان لە قەرم بەجێهێشت وەك بەشێك لە "سوڕانەوەیەکی پلانکراو" لەلایەن هێزی دەریایی مۆسکۆوە لە ناوچەکەدا.

روسیا مانگی پێشوو رایگەیاند کە تەنها فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ناوچەکە بۆ زیادکردنی پشتگیری لە هەڵمەتی بۆردومانەکانی لە سوریا.

هەنگاوەکانی ئەم دواییە لەکاتێکدا دێن کە وتووێژەکان لەسەر زیندوکردنەوەی ئاگربەسە شکستخواردووەکە لەلایەن واشنتۆنەوە هەڵپەسێردران بەهۆی پشتگیریی روسیاوە لە رژێمی سوری.

مۆسکۆ بەوە تاوانبار دەکرێت کە بەبێ جیاوازی بۆردومانی خۆرهەڵاتی حەلەبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن دەکات، لەکاتێکدا کۆمەکی هێرشێك دەکات لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە دەکرێت بۆ گرتنەوەی هەموو شارەکە کە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500