فەرماندەی بنکەکە تهماشای پاركێك دهكات لە بنکەی هێزە دەریاییەکانی روسیا لە بەندەری تەرتوسی سوریا.
ئەو روسییە لەکاتێکدا كڵاوێك به رهنگی بیابان چاوانی لە خۆری دەریای ناوەڕاست پاراستووه، دەڵێت: "ئهم رووهكانه كاتیان دهبێت بۆ گهشهكردن."
چوار ساڵ دوای دەستێوەردانیان لە سوریا بۆ پشتیوانیکردن لە سەرۆك بەشار ئەسەد، هێزەکانی سوپای روسیا هیچ ئاماژەیەکی جێهێشتنی ئەو وڵاتە نیشان نادهن.
لهڕاستیدا به پێچەوانەی ئەوەوه.
لە گهشتێكی ئەمدواییانەی وەزارەتی بەرگری روسیادا بۆ سوریا، رۆژنامەوانانی ئاژانسی فرانس پرێس و میدیاکانی دیکە بینییان كه هێزەکانی مۆسکۆ جێیان بۆ ماوەیەکی درێژ خۆشکردووە -- بە چەسپاندنی ئامادەیی خۆیان کە کاردانەوەی دەبێت لە تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەو بنکەیەی تەرتوس، کە چەندین باڵەخانەی فراوانە لە کەناری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، کەشتیە جەنگیەکانی روسیا و ژێردەریاییەکانیان بەتەواوی نمایشکرابوون.
بەڵام رۆژنامەوانان شوێنی جیمناستیكیشیان پێ نیشاندرا کە سەربازانی روسیا لەکاتی پشوودا لەوێ قورسایی بەرزدهكهنهوه و فڕنهكان لهوێ حەڵوای روسی پێشكهشدهكهن، ههروهها ساونای تەختەی نەرێتییشی لێبوو كه ناسراوه بە بانیاس و تەنانەت کڵێسای ئۆرسۆدۆکسیش کە گومەزەکانیان لەشێوەی پیازدان و پڕن لە ئیكۆنی پیرۆزی ئایینی.
ئەفسەرێك وتی "تهنانهت هەرچی پێویست بێت بۆ خۆشگوزەرانی" بۆ سەربازانی روسیا دابینکراوە.
لەکۆتایی ئەیلولی 2015 مۆسکۆ هەڵمەتەکەی دەستپێکرد بۆ پشتیوانی له رژێمی سوریا. دەستێوەردانی بووە خاڵی وەرچەرخان بۆ رژێم، بەجۆرێك هێزەکانی سەر بە رژێم زۆربەی ئەو ناوچانەیان گرتەوە کە پێشتر لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت بوون.
بەشێوەیەکی فەرمی، لەکاتی هەڵمەتەکەدا 63,000 ئهندامانی سوپای روسیا هاتوونەتە نێو سوریاوە، لەنێویاندا سەرباز و دەریاوان و ئەو فڕۆکەوانانەی لە رۆژانی ئەوپەڕی چڕیی هەڵمەتەکەدا زیاد لە 100 هێرشیان لە رۆژێکدا ئەنجامدەدا.
سەدان گرێبەستکاری کەرتی تایبەتی سوپای روسیاش لە سوریا کاریانکردووە، بەجۆرێك راپۆرتەکان دەڵێن زۆربەیان لە هێڵی پێشەوە خزمەتیانکردووە شانبەشانی هێزەکانی رژێم.
نزیکەی 3,000 ئهندامانی سەربازیی روسیا لەئێستادا لە سوریا جێگیرکراون، لە بنکەکانی وەك تەرتوس و بنکەی ئاسمانیی حمهیم لە پارێزگای لازقیە.
مانەوەی درێژخایەنی سوپای روسیا
مۆسکۆ گرێبەستێکی 49 ساڵەی واژۆکردووە بۆ دوو بنکەکە، کە یەکەمین ئامادەیی سەربازیی درێژخایەنی روسیایە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین -- لە هەوڵێکدا بۆ فراوانکردنی نفوزی جیهانیی مۆسکۆ -- وتوێتی هێزەکانی تا ئەوکاتەی پێویست بێت لە سوریا دەمێننەوە.
پوتین لەکاتی تەلەفۆنکردنێکی درێژدا بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ساڵی رابردوو وتی: "سوپاکەمان لەوێیە بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرژەوەندییەکانی روسیا پارێزراوە لە ناوچەیەکی گرنگی جیهان."
شیکاروانی هێزی بەرگری روسیا، ئەلێکسی مالاشینکۆ، دەڵێت "بەهۆی ئەم بنکانەوە، روسیا پێگەی خۆی قایمکردووە" لە سوریا تا ئەوکاتەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا بێت.
بنکەکان تەنیا قازانجێك نین روسیا کردبێتی. شانبەشانی تورکیا و ئێران، لەئێستادا روسیا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گفتوگۆ نێودەوڵەتیەکاندا دەربارەی داهاتووی ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا پەیوەندیی بەهێزتر لەگەڵ هەریەکە لە ئەنقەرە و تاران بنیاتدەنێت.
دوور لەم بنکانەش، ئامادەیی روسیا لە تەواوی وڵاتدا هەستی پێدەکرێت.
ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی روسیا دەوریە دەکەن بەسەر ئەو جادانەدا کە پۆستەری ئەسەد و پوتین لای یەکەوە دانراون و لە گوندەکانی خۆرئاوای دیمەشق بەتالیۆنێکی سوپای سوریا نیشانی رۆژنامەوانان درا کە لەلایەن راوێژکارە روسیەکانەوە راهێنانیان پێدەکرا.
جێگیركراون بۆ سوودبینین لە قۆناغی بنیاتنانەوە
لە حەلەب، کە هێزەکانی رژێمی سوریا دوای چەند ساڵێك لە شەڕی سەخت لە 2016 بەتەواوی گرتیانەوە، روسیا خەریکی هەندێك پرۆژەی بنیاتنانەوەیە.
هەوڵەکانی بنیاتنانەوە تا ئێستا خاکەڕایین، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوودڵە لە پشتیوانیكردنی دارایی ئەسەد.
بەڵام نەتەوە یەکگرتوەکان تێچووی بناتنانەوەی دوای شهڕ لە سوریا بە 400 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت و روسیا خۆی جێگیرکردووە تا رۆڵێکی بەرچاو و -- پڕ قازانجی -- هەبێت.
هێشتاش ئاستەنگەکان ماون و مالاشینکۆش هۆشداری دەدات کە هیچ شتێك لە سوریا جێی دڵنیایی نییە.
پارێزگای ئیدلیبی باکوری خۆرئاوا هێشتا لە دەرەوەی دەسەڵاتی رژێمی سوریایە، سەرەڕای هێرشێکی خوێناویی رژێم.
هیواش بە بوونی چارەسەرێکی سیاسیی دوورمەودا کەمە، سەرەڕای بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی نوێی دەستور.
مالاشینکۆ دەڵێت بە پشتیوانیكردنی بەوجۆرەی ئاشکرای ئەسەد، روسیا رەنگە پێگهی خۆی لاوازكردبێت.
دەڵێت: "روسیا هیچ رێگەیەکی دیکەی نییە بۆ دهرچوون. تاکتیکی باشی هەیە بەڵام ستراتیژی نییە. هەنگاوێك لەپێشەوەیە، بەڵام هیچ کەس نازانێت دواتر چی روودەدات."
سلاو ، مەبەست لەدوو بنکەکە کامانەن بێزەهمەت ؟ مۆسکۆ گرێبەستێکی 49 ساڵەی واژۆکردووە بۆ دوو بنکەکە، کە یەکەمین ئامادەیی سەربازیی درێژخایەنی روسیایە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت