هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە لە کێڵگەی نەوتی عجێل

هێزە سەربازیەکانی عێراق هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان پوچەڵکردەوە کە کێڵگەیەکی نەوتی لە خۆرهەڵاتی تکریت کردبووە ئامانج، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی هەینی (16 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا بەرپەرچی هێرشێکی فراوانی داعشیان دایه‌وه‌ لە کێڵگەی نەوتی عجێل."

رەسوڵ وتی کە پێکدادانه‌كان دوو کاتژمێرییان خایاندووە تا فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق گەیشتن و زۆربەی چەکدارانی داعشییان کوشت و ئەوانی تریشییان ناچار کرد پاشەکشە بکەن.

هەروەها وتی: "نزیکەی 30 ئەندامی داعش کوژران لەو هێرشە شکستخواردووەدا و دەستیشگیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلەکانیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500