هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە کەرکوك بەرپرسی نەوتی داعش کوژرا

بەرپرسێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە بەناو "ئۆفیسی نەوت" لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کوژراوە لە باشوری کەرکوك، وەك وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی سێشەممە (2 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای راگەیاند کە "ئێوارەی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئامانجەکانی داعشیان پێکا لە سێ ناوچەی رەشاد، 55 کیلۆمەتر باشوری خۆرئاوای کەرکوك، بەمەش 15 چەکداری داعشیان کوشت."

رەسوڵ وتی: "بەرپرسێکی باڵای داعش، ئەبو حەفس ئەنساری کوژرا، کە لێپرسراوی ئۆفیسی نەوت و سامان بوو لە باشوری کەرکوك؛ نەوتی خاوی بەقاچاخ دەبرد و دەیفرۆشت بە تۆڕی قاچاخچی و مافیاکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500