هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق وادی زەغدان ئازاددەکەن لە رۆژئاوای ئەنبار

هێزەکانی عێراق ناوچەی وادی زەغدانیان گرتەوە لە باشوری رۆژئاوای حەدیسە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (23 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپای عێراق، بە پشتیوانی هۆزەکان و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، وادی زەغدانیان ئازاد کردووە، کە ناوچەیەکە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای حەدیسە کە داعشێکی زۆری لێیە."

رەسوڵ وتی: "هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن هێزە هاوبەشەکانمان بەرەبەیانی سێشەممە دەستیپێکرد و رۆژی چوارشەممە کۆتاییهات لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق لە ناوچەکەدا."

هەروەها وتی کە نزیکەی 30 ئەندامی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون.

رەسوڵ رایگەیاند کە "بەردەوامین لە راوەدونانی ئەو تیرۆرستانەی کە لە ناوچەکە رایانکردووە بەرەو بیابان لە سەر سنوری سوریا."

هەروەها وتی کە هێزەکانی عێراق چەند ئەشکەوتێکیان لە ناوچەکە دۆزیەوە کە داعش وەك حەشارگە و بارەگای نهێنی بەکاریهێناوە بۆ ئەندامانی خۆی لە رۆژئاوای عێراق. هەروەها دەستیان بە سەر چەك و موشەك و لیستی ناوەکانی ئەو ئەندامانەی داعشدا گرت کە چالاکن لە وادی زەغدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500