هه‌واڵه‌كانی عێراق

18 چەکداری داعش لە ئەنبار کوژران

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی پێنجشەممە (28 تەمموز) رایگەیاند کە 18 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کوژراون لە پارێزگای ئەنبار.

وتەبێژی وەزارەتەکە یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "18 تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆداژڕاودا لەلایەن پاڵەوانەکانی فەوجی 4ی سوپای عێراقەوە کوژران بە هاوکاری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە قوسەیرات لە حەدیسە، 170 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رەمادی،" وتیشی کە سێ سەربازی عێراقی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون.

ناوبراو وتی: "کارگەیەك کە بۆ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ژمارەیەکی زۆر بۆمبی دەستکرد و تەقەمەنی بەکار دەهات لەناوبرا لەو ئۆپەراسیۆنەدا، کە بە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە کۆتایی هات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500