هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەیەك لە باکوری بێجی دەگرنەوە

پۆلیسی فیدرالی عێراق رایگەیاند هێزەکانی عێراق سێشەممە (13 ئەیلول) لە هێرشێکی کتوپڕدا توانیویانە ناوچەی حەراریەت لە باکوری بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە چنگی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگار بکەن.

سەرۆکی پۆلیسی فیدرال لیوا راید شاکر جەودەت وتی: "پۆلیسی فیدرالی و هێزەکانی سوپا ئێوارەی سێشەممە لە هێرشێکی بەرفراوان و کتوپڕدا بەتەواوەتی ناوچەی حەراریەت و کارگەکانی رۆژئاوای ناوچەکەیان رزگار کردوە."

وتیشی ئەندامانی داعش لەناوچەکە دەرکران دوای ئەوەی گروپە زیانێکی زۆر بەرکەوت لە هێرشەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500