هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر جبەخانەی چەك دا لە رۆژئاوای بەغدا

پۆلیسی فیدرالی عێراق رایگەیاند رۆژی دووشەممە (12 ئەیلول) جبەخانەیەکی چەکیان دۆزیوەتەوە کە 8 پشتێنی پڕ لە تەقەمەنی تیادابووە و ئامادەکراون بۆ تەقاندنەوە لە ناوچەی کەرمە لە رۆژئاوای بەغدا.

بەرپرسی پۆلیسی فیدرال لیوا راید شەوکەت جەودەت لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "هێزێکی هەواڵگری فەوجی 8 ی فیرقەی2 ی پۆلیسی فیدراڵ دەستیانگرت بەسەر جبەخانەیەکی چەكدا کە 8 پشتێنی بۆمبکراوی تیادا بووە و ئامادەبوون بۆ تەقاندنەوە لە ناو ناوچەکانی کەرمە."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر وتەکانی دوو تیرۆریستی دەستگیرکراو ئەنجامدرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500