هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق زیاتر لە 30 چەکداری داعش لە شەڕی دورگەی خالیدیە دەکوژن

فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رۆژی سێشەممە (26 تەمموز) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق زیاتر لە 30 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشتووە لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی رەمادی.

سەرۆکی پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئرزەییج لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "شەڕە دژوارەکان لەنێوان هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و چەکدارانی داعش رۆژی دووشەممە دەستیان پێکردن و هەتا رۆژی سێشەممە بەردەوام بوون لە دورگەی خالیدییە، 20 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی رەمادی، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 30 تیرۆریستی داعش کوژران و 6 ئوتومبیل و 2 هاوەنیشیان تێکشكێندران."

وتی: "ئۆپەراسینۆنەکان بەردەوام دەبن هەتا خالیدیە رزگار دەکرێت، هەروەکو شار و پارێزگاکانی دیکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500