هه‌واڵه‌كانی عێراق

6 خۆکوژ لە رۆژهەڵاتی رەمادی کوژران

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی سێشەممە (9 ئاب) رایگەیاند 6 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ویستویانە خۆیان بتەقێننەوە بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە رۆژهەڵاتی رەمادی کوژران.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل ئەلمەحەلاوی لە بەیاننامەیەکدا وتی:"هێزێکی فیرقەی 10ی سوپای عێراق لە چالاکیەکی گەڕان و پشکنیندا لە دورگەی خالیدیە لە رۆژهەڵاتی رەمادی 6 خۆکوژیان کوشتوە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە هەوڵیانداوە خۆیان بتەقێننەوە بەو هێزەدا."

وتی :"هێزە هاوبەشەکان لە چەند رۆژی داهاتودا ئۆپەراسیۆنێك دەستپێدەکەن بۆ پاککردنەوەی دورگەکەی رەمادی لە ئەندامانی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500