هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق مین لە سەدان ماڵی فەلوجە پاکدەکاتەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی سێشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند سوپای عێراق 386 خانوی لە رۆژئاوای فەلوجە لە تەقەمەنی پاککردۆتەوە وەك ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "سوپا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ پاککردنەوەی فەلوجە لە مین و تەقەمەنیەکان و لە دوو هەفتەدا 386 خانوی لە حەلەبسە پاککردۆتەوە."

وتیشی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتوەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500