هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 30,000 بۆمبی دەستکرد پوچەڵکراونەوە لە موسڵ

زیاتر لە 30,000 مین و بۆمبی دەستکرد و خانوی بۆمبڕێژکراو کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چاندوونی لە موسڵ پوچەڵکراونەتەوە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، بەڕێوبەرێتی بەرگری شارستانی موسڵ پێنجشەممە (5 نیسان) رایگەیاند.

عەقید وەحید محەمەد حەمدانی بە دیارونای وت: "تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی پاشماوە نەتەقیوەکانی سەر بە بەرگری شارستانی، هەڵمەتی گەورەیان ئەنجامداوە بۆ پاککردنەوەی خانووه‌كان و کۆڵانەکانی موسڵ لە مین و بۆمبی دەستکرد" کە داعش چاندبوونی پێشئەوەی لە شارەکە هەڵبێت.

وتیشی: "کارکردن بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی هەموو ناوچەکان و دڵنیابوون لەوەی هیچ تەقەمەنییەکیان تێدانیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500