هه‌واڵه‌كانی عێراق

15 چەکدار بەهۆی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا دەستگیرکران

پۆلیسی عێراق 15 چەکداری دەستگیرکرد کە هەوڵیاندەدا هێرشبکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی کردەیەکی رفاندن شکستی هێنا لە بەغدای پایتەخت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رۆژی هەینی (9 ئەیلول) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ 15 چەکداریان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکانیاندا گرت کاتێ هەوڵیاندا هێرشبکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان."

راگەیەندراوەکە وتی: "رۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کرایە سەر دوای ئەوەی چەند بارمتەیەکیان رزگارکرد و رفێنەرەکانیان دەستگیرکرد لە زەعفەرانیە، خۆرهەڵاتی بەغدا."

راگەیەندراوەکە وتیشی چەکدارەکان برانە گرتوخانەیەکی ئەمنیی بۆ لێپرسینەوە پێش ئەوەی ببرێنە دادگا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500