http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/03/15/feature-03

ئاساییش |

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن دژی پاشماوەکانی داعش لە کەرکوك

خالید تائی

Di icons tw 35 Di icons fb 35

یەکەکانی پۆلیسی فیدرالی عێراق لە هەڵمەتێکدا بەشداریدەکەن بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لە دەورووبەری حەویجە لە پارێزگای کەرکوك, 6 شوبات. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدرال]

بەرپرسێك بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق سەرکەوتنی ئەمنییان بەدەستهێنا دژ بە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەم هەفتەیە، یەکێکیان لێکوشتن و پێنجی دیکەشیان دەستگیرکرد و 10 حەشارگەی گروپەکەشیان لەناوبرد.

بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوك, مەروان عانی هەینی (15 ئازار) وتی هێزە ئەمنییەکان "زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەرکەوتوویان ئەنجامدا لە شارۆچکەکانی سەر بە کەرکوك".

وتی فڕۆکەکانی سوپا هێرشێكی ئاسمانیيان ئەنجامدا بۆ سەر ئامانجێك لە خەراب ئه‌لڕوت لە شارۆچکەی دوبز و "لە ئەنجامدا چەکدارێکی مەترسیدار تیایدا کوژرا بە ناوی جیهاد مەفرەجی".

عانی وتی هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی فیدرال و حەشدی شەعبی "تیرۆریستێکی مەترسیداری دیکەیان" دەستگیرکرد لە گوندی سەعدونییە لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك، به‌ڵام ناسنامەی دەستگیرکراوەکەی ئاشکرا نەکرد.

وتی: "هێزە ئەمنییەکان چوار تیرۆریستیان دەستگیرکرد لە سەر رێگای مەنزیلە لەنێوان شارۆچکەکانی حەویجە و مولتەقادا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ فەرمانی دەستگیرکردنیان پێشتر بۆ دەرکرابوو.

عانی وتی هێزەکان لە فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدرال ئۆپەراسیۆنێکی پاکردنەوەیان ئەنجامدا پێنجشەممە لە ناوچەی ریازی حەویجە.

وتی 10 حەشارگەی چۆڵی داعش لە ناوچەکانی وەستانیە و ناویم کەرحە دۆزرانەوە و وتیشی لەناو حەشارگەکەدا سێ تەقەمەنی تی ئێن تی و 30 ده‌به‌ش مادده‌ی سی فۆر (C-4) و چەندین چەك و خواردن و بەتانی و کەلوپەلی ناوماڵ لەناویاندا دۆزرانەوە.

وتیشی: "هەموو ئەوانە فڕێدران و پەناگەکانیش بەتەواوی وێرانكران."

فەرمانده‌ییه‌كی ئاسایشی نوێ

عانی وتی چەند گۆڕانکارییەکی ئەمدواییانە "لەسەرکەوتنەکاندا رەنگیانداوەتەوە کە بەشێكن لەو پلانە ئەمنییەی 23 شوبات راگەیەندرا لەلایەن سەرکردە ئەمنییەکانی کەرکوكەوە".

پلانەکە دامەزراندنی بنکەی پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەخۆگرت، کە لەلایەن لیوا سەعد حەربییەی هێزە تایبەتەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت.

فەرماندەییەکە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی هەوڵە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکوك بە هاوبەشی لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانی دیکە، وەك سوپا و پۆلیس و هەواڵگری و هێزەکانی دژە تیرۆریزم.

عانی وتی: "لە دەستپێکردنی جیبەجێکردنی پلانەکەوە، کەم رۆژ هەیە دەستکەوتی ئەمنی نەبێت."

وتیشی رەوشی ئەمنی بەگشتی لە پارێزگاکە "پێشکەوتنی دیاری بەخۆوە بینیوە و ئێستا زۆر باشترە بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
39
3
Di icons no

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha