هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکەمین کۆمەکی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو ساڵدا دەگاتە 30,000 عێراقی

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە (6 ئەیلول) رایگەیاند کە بۆ یەکەمین جار لە دوو ساڵدا خۆراکی گەیاندۆتە زیاتر لە 30,000 دانیشتوی گەیارە، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەرپەڕاند، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق رۆژی 25 ئاب داعشیان لە گەیارە دەرپەڕاند، کە "بۆ ماوەی دوو ساڵ دەستی پێنەدەگەیشت".

بەپێی رێکخراوەکە ئەو خۆراکەی لە هەفتەی رابردوودا دابەشکرا، بریتیبوو لە خورما و فاسۆلیا و خواردنی ناو قوتو، هەروەها بەشە نیسك و برنج و ئارد و رۆنی روەکی کە بەشی مانگێك دەکات.

هەروەها رێکخراوەکە رایگەیاند شارۆچکەکە "لەحاڵەتێکی خراپدایە" و "دوکەڵی رەش" لە بیرە نەوتەکانی دەوروبەریەوە بەرزدەبێتەوە کە لەلایەن داعشەوە گڕیان تێبەردرابوو لەکاتی شەڕەکاندا.

راشیگەیاند: "هەموو دوکانەکانی [شارۆچکەکە] یان داڕوخاون یان داخراون و زەخیرەکانی خواردن بەشێوەیەکی ترسناك کەمبوبونەوە و خەڵك تەنها بەهۆی ئەو گەنمەوە بەزیندوویی مابوونەوە کە بەمدواییانە دروێنەکرابوو."

هەروەها رایگەیاند: "تاڕادەیەك دەستگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاك و کارەبا و خزمەتگوزاریی پزیشکی مەحاڵە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500