ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رۆژی پێنجشەممە (1 ئەیلول) وتی ئاوارەکانی شارۆچکەی کەرمەی نزیك فەلوجە دەستیانکردوە بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەپێی ئەو خشتهیهی پێشتر کاتی گەڕاندنەوەی بۆ دیاریکردبوون.
بەپرسی ئەنجومەنەکە سەباح کەرحوت وتی:"حکومەتی خۆجێی و هێزەکانی ئاسایش ئەمڕۆ یەکەم قافڵەی ئەو دانیشتوانەیان وەرگرت کە کەمپی ئاوارەکانیان جێهێشتبوو بۆ گەڕانەوە بۆ کەرمە."
وتیشی:" وا شارەکە ئاوهداندهكرێتهوه و ئامادەکاریەکانیش كراون بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ وەرگرتنەوەیان. گەڕانەوەشیان بە هێواشی دەبێت بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دروستبونی قەرەباڵغی لە دەروازەی شارەکە و جارێکی دیکە تیرۆریستان نەتوانن دزە بکەن."